گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سزادراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی: ئەوە دوا بریار نییە

2021.02.18 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سزادراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی: ئەوە دوا بریار نییە

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی سزادانی پێنج دەستگیرکراوەکەی سنوری بادینان بە شەش ساڵ زیندانیکردن بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوە دوا بڕیار نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 2021/2/18 بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نيگه‌رانى دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە. بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه‌ تانە لە بڕیاره‌كە بده‌ن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایيی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسه‌كه‌دا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافيان پارێزراوە.

 

لای خۆمانەوە چاودێريی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە.

 

گەلی كوردستان هه‌رگيز پاشەکشە لە ئازادی ناكات، ڕێگەش نادرێت ئازادى بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکار بهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بريتييه‌ له‌ سەروەريی یاسا و سەربەخۆیيی دادگا، سەربەخۆیيی دادگاش لە چۆنیەتيی کاری دادگا و دادوەرانەوە دەبینرێت. دادگا و دادوەرانى به‌ڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆيان لەپێناو سه‌روه‌ريى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت.

 

داوا لە هه‌موو لایەك دەکەم لەگەڵ ماف و ئازاديیان لە ڕەخنەگرتن و له‌‌ دروستکردنی فشاری مەدەنیانە بەرانبەر هەر بڕیارێک، كارێكى وا نه‌كه‌ن بێمتمانەیی بە دادگا و یاسا و هەرچی دامودەزگایە دروست بکرێت، چونکە بێمتمانەیی بە سه‌روه‌ريى یاسا، وا ده‌كات ئیتر کەس لە سەر و ژیان و کەرامەت و ماڵ و سامان و داهاتووی خۆى، دڵنيا نه‌بێت. با ڕەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەرکردنی یاسا بێت، بۆ ڕووخاندنی متمانەی خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگا و دامەزراوە فەرمییەکان.

 

نێچيرڤان بارزانى

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

 

2021/2/18