گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەی ئەم مانگەوە بڕیاریدا

2021.02.18 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەی ئەم مانگەوە بڕیاریدا

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێمی‌ كوردستان گەنجینەکان ئاگادار دەكاتەوە كە بەهەمان میكانیزمی مانگی رابردوو دەست بە ئامادەكردنی  لیستی‌ موچەی مانگی‌ شوبات بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزارەتەکە داوای لە گەنجینەکان كردووە  لیستی  موچە‌ی مانگی ئەم مانگە "شوبات" بەپێی میكانزمی مانگی كانوونی‌ دووەم ئامادەبكەن، بە لێبرینی رێژەی %21 لە كۆی موچەی موچەخۆران و %50 لە موچەی پلە تایبەتەكان.

 

وەزارەتی دارایی داواشیکردووە،  بە زووترین كات لە كۆی بڕی پارەی پێویست بۆ پێدانی موچەی هەر وەزارەتێک ئاگادار بکرێنەوە.

 

پێشتریش حكومەتی‌ هەرێمی‌ بڕیاریدابوو، مانگانە و لە 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی موچەی‌ فەرمانبەران بكات، ئەویش بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە.

 

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی یەکی سلێمانی بە "ناس کورد"ی وت، "خۆمان پێشوەختە لیستی موچەمان بە لێبڕینی 21% ئامادە کردووە و لە ئەگەری گۆڕانکاریکردن تێیدا گۆڕانکاری تێدا دەکەین."