ناس کورد-
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 119 هەزار و 700 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 9 هەزار و 400 دینارە.
.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد ڕاگەیاند: نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2019 بەرامبەر بە 119 هەزار و 700دیناری عێراقییە.
.
هەروەها 100 هەزار تمەن بەرامبەر 9 هەزار 400 دینارە.
.
هەروەها 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 400 دینارە، 100 پاوەنیش بە 151 هەزار دینارە و 100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار دینارە.
.
هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 126 دۆلارە.
.