گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی کۆبوونەوە.. ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە

2021.02.18 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی کۆبوونەوە.. ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە

 ناس کورد-

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانیان تاوتوی کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی چاکسازی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر داهاتووی عێراق هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق (پێنجشەممە 18ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و پرسی هەڵبژاردنەکانیان کرد."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراوە بۆ ئەوەی وەک ئەوەی بڕیارە هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدەن و جەختیشیانکردووەتەوە، " دڵنیابن لەوەی ئەنجامی هەلبژاردنەکان گوزارشتێکی ڕاستەقینەیە لە خواست و بژاردەکانی گەلی عێراق " . 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، مستەفا کازمی جەختی لە گرنگی هەنگاوەکانی چاکسازی کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "کاریگەری ئەرێنی لەسەر داهاتووی عێراق و بواری ئابوری و ئەمنی و ئاشتی دەبێت و دەرفەتیش بە گەنجان دەدات."