گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆبوونەوەى کۆتایی بۆ ’’یەکلاکردنەوەى’’ پشکى هەرێم لە بودجە دەکرێت

2021.02.18 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەى کۆتایی بۆ ’’یەکلاکردنەوەى’’ پشکى هەرێم لە بودجە دەکرێت

ناس کورد-

 

تەلەفزیۆنى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەیەکى بەرفراوان دەکرێت بەبەشدارى سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکى کوتلەکان بۆ کۆتایی هێنان بە پرسى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا و تێپەڕاندنى پڕۆژەى بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى تەلەفزیۆنەکە کە "ناس کورد" ئەمڕۆ پێنج شەممە بەدواداچونى بۆ کردووە، دیاریکردنى وادەى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەى بودجە وەستاوەتە سەر رێککەوتنى کوتلە سیاسییەکان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەیەکى فراوان بەبەشدارى سەرۆکى کوتلەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە رێکبخات بۆ تاوتوێکردنى پرسی رێککەوتنى نەوتى نێوان هەرێم و بەغدا و جێگیریکردنى لەپڕۆژەکە، لەگەڵ سوربوونى بەشێک لە کوتلەکان لەسەر رادەستکردنى کۆى نەوتى هەرێم.

 

حازم خالیدى سەرۆکى لیژنەى بەدواداچونى بەرنامەى حکومى دەڵێت، سەرۆک کۆمار و سەرۆکى کوتلەکان داواى گفتوگۆ و دانیشتنیان کردووە، بەڵام تائێستا بابەتى پشکى هەرێم و مەلەفى نەوت یەکلایى نەکراوەتەوە.

 

وتیشى، خاڵى سەرەکى ئەوەیە کە سەرجەم هەناردەى نەوتى هەرێم و سەرجەم داهاتى خاڵە سنوریەکان ڕادەست بکرێت، "ئەو خاڵانەش بە توندى دەستى پێوەدەگرین و پێمانوایە دادپەروەرى دەهێنێتەدى".

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لەئێستادا چاوەڕوانى ئەوەیە لایەنە شیعییەکان پێشنیارێکى یەکگرتوو پێشکەش بکەن لەبارەى کێشەى نەوت و بودجە لەگەڵ هەرێم، سەربارى ئەوەش چاوەڕوانى وەڵامى حکومەتە لەبارەى ئەو گۆڕانکارییانەى لە پڕۆژەکەدا کردویەتى.

 

سادق سەلیتى ئەندامى پەرلەمان لەسەر پشکى ئیئتلافى سائرون سەبارەت بە تێپەڕاندنى بودجە، پێیوانییە گفتوگۆکان کاتى زیاتر ببەن و لەماوەى چەند ڕۆژى داهاتودا هەموو شتێک یەکلایى ببێتەوە و کۆتایى هەفتەى داهاتوو پرۆژە یاساى بودجە بە شێوەیەکى کۆتایى پێشکەش دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەرى.