گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕاوێژکارێکى کازمى: وەزارەتى دارایى گۆڕانکاریى لە پرۆژەى بودجەدا دەکات

2021.02.18 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمى: وەزارەتى دارایى گۆڕانکاریى لە پرۆژەى بودجەدا دەکات

ناس کورد-

 

ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى دارایى رایگەیاند، وەزارەتى دارایى گۆڕانکارى لە پرۆژە یاساى بودجەدا دەکات، پێش ئەوەى بخرێتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى دارایى (18ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى، وەزارەتى دارایى گۆڕانکارى لە پرۆسە یاساى بودجەدا دەکات و ئەو وەزارەتە بەرپرسە لە ئامادەکردنى پرۆژە یاساکە ئەوەش بەگوێرەى یاساى ئیدارەى دارایى.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، عێراق پشتگیرى بەهێز کراوە بۆ تێپەڕاندنى قەیرانى دارایى و تەندروستى، ئەوەش کاریگەرى سەرکەوتنى دبلۆماسیەتى عێڕاق و بەردەوامى گفتوگۆکانیەتى لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح لە بەشێکى ترى قسەکانیدا باسى لەوەکردوە، دروستکردنى لیژنەى باڵاى چاکسازى هێزێکى جێبەجێکارى ناوەندییە بۆ ئیدارەدانى چاکسازى ئابوریى و بنیادنانەوەى ئابوریى نیشتمانى و دنیابینییەکى یەکگرتوو و ڕێگەیەک بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکان، ئەوەش بەپێى پەڕەى سپى چاکسازى.