گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجێکى 19 ساڵ لە هەولێر خۆى کوشت و لە ڕانیەش بەهۆى کارەباوە گەنجێک گیانیلەدەستدا

2019.05.29 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێکى 19 ساڵ لە هەولێر خۆى کوشت و لە ڕانیەش بەهۆى کارەباوە گەنجێک گیانیلەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ خۆی دەکوژێت و تا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیار نییە. . ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2019 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "کاتژمێر 6:30 ى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگادارکراونەتەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروستکردن، دوای گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوتووە کە گەنجەکە خۆی کوشتووە". . ئاماژە بەوەشکراوە، گەنجەکە ناوی "دیار سەردار سەباح"ە و تەمەنی 19 ساڵە و پاسەوان بووە لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروستکردن. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تەرمەکە هەڵگیراوە و ڕەوانە پزیشکی دادی کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوەکە کراوەتەوە. . هاوکات ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕانیە ڕایگەیاند، کاتژمێر دووى شەوى ڕابردوو، تەرمى گەنجێکى تەمەن 25 گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى گشتى شارەکە، کە بەهۆى تەزوى کارەباوە گیانیلەدەستداوە. . بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسى ڕانیە، شایەتحاڵەکانى ڕوداوەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو گەنجە لەنێو بازاڕى شارە ڕانیە لەکاتى سەرقاڵبوونى بە چاککردنى موبەڕیدەى دووکانەکەیانەوە کارەبا گرتویەتى و گیانیلەدەستداوە.. .