گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفر لەسەر پشتى حوشتر..بەهێزترین شەپۆل چەند وڵاتێکى عەرەبی گرتووەتەوە

2021.02.18 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
بەفر لەسەر پشتى حوشتر..بەهێزترین شەپۆل چەند وڵاتێکى عەرەبی گرتووەتەوە

ناس کورد-

 

هەریەکە لە وڵاتانى سوریا و لوبنان و فەڵەستین و ئوردن کەوتونەتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆیەکى گەورەوە کە بەفربارینى لێکەوتووەتەوە و کاریگەرییەکەى گەیشتووەتە سعودیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەپۆلەکە کە وڵاتانى شامى گرتووەتەوە ناوى "جویس" ە، بەبەهێزترین دادەنرێت لەماوەى چەندین ساڵدا کە بارانى خوڕ و هەورە بروسکە و بەفر بارینى لەگەڵ خۆیدا هێناوە.

 

لەچەند دیمەنێکى نائاساییدا، بەفر لەسەر بیابانەکان دەبینرێت، هەروەها وێنەى بەفر لەسەر پشتى حوشتر لە رۆژهەڵاتى خۆرئاواى تەبوک بڵاوکراوەتەوە.

 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت کە شەپۆلى بەفر بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە باکورى سعودیە دەستیپێکردووە.

 

بەپێی سەرچاوە کەشناسییەکان، پێشبیندەکرێت کاریگەرى شەپۆلەکە تا رۆژى هەینى بەردەوام بێت.