ناس کورد-
دوای دوو مانگ لە راگرتنی مووچەکانیان، نزیکەی سێ هەزار پێشمەرگەی فەرماندەیی شنگال، ئەمڕۆ دوو مووچەیان بەسەر یەکەوە پێدرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوای ئەوەی قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال گەڕانەوەی خۆی بۆ ناو پارتی ڕاگەیاند بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" ئەمڕۆ (18ی شوباتی 2021) دەست بەدابەشکردنی مووچەی نزیکەی سێ هەزار پێشمەرگەی فەرماندەیی شنگال کرا و دوو مووچەیان پێدرا.
پێشتر قاسم شهشۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى کەرکوک ناو کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردبوو ئاماژەى بەوەکرد، "مەسعود بارزانی دەستلەکارکێشانەوەكەی قبوڵنەكردم و پێی وتم دەبێت لە ئەركەكەت بەردەوامبیت، منیش بڕیارمدا بەردەوامبم وەك فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال دەمێنمەوە".
وتیشى، "لەگەڵ بارزانى باسی زۆر شتمان کرد، لەوانە دوخی شنگال و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگالەوە، هەورەها دۆخی ئەمنی ناوچەكە".
لەبارەی چارەنوسی موچەی سێ هەزار پێشمەرگەكانی كە سێ مانگە پێیان نەدراوە، قاسم شەشۆ وتی، "كاك مەسعود کیشەکەی چارەسەرکرد و هەموو پێشمەرگەکانی شنگال موچەی خۆیان وەردەگرن، ئەوانەی موچەكانیان بڕدراوە لە چەند مانگی داهاتودا هەموی وەردەگرنەوە، ئیتر لەمەودوا لەکاتی خۆیدا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە موچەیان پێ دەدەرێت".
قاسم شهشۆ، كهسی یهكهمی سهربازی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال و فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی شنگال، لە ناوهڕاستی تشرینی دوهمی 2020 له گرتهیهكی ڤیدیۆییدا وازهێنانی له فهرماندهییهكه و حزبهكهی (پارتی) راگهیاند، ئەوەش بههۆی دهستتێوهردانی حزبیی و وهرنهگرتنی بۆچونهكانیان له شێوازی دانانی بابهشێخ و میری ئێزیدییان.
شەشۆ كە خۆی لە پێكهاتەی ئایینی ئێزیدییە، لە دوای وازهێنانی لە پارتی موچەی دوو هەزار پێشمەرگەی فەرماندەییەكەی راگیرا، كە بۆ هەر 40 رۆژ جارێك بڕی 200 دۆلاریان پێدەدرا.