گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کوژرانى دیلە تورکەکان لە گارە ناکۆکى دەخاتە نێوان وەزیرى بەرگرى و ناوخۆى ئەو وڵاتە

2021.02.18 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
کوژرانى دیلە تورکەکان لە گارە ناکۆکى دەخاتە نێوان وەزیرى بەرگرى و ناوخۆى ئەو وڵاتە

ناس کورد- 

ڕۆژنامەیەکى تورکى ئاشکراى کرد، بەهۆى کوژرانى بارمتە تورکیەکانەوە لەچیاى گارە کێشە کەوتووەتە نێوان وەزیرى ناوخۆ و وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى نەرگس دەمیرکایاى تورکى (18ى شوباتى 2021) لەسەر زارى سەرچاوەیەکى سیاسیەوە کە نەیویستووە ناوەکەى ئاشکرا بکرێت و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، سلێمان سمۆیڵۆى وەزیرى ناوخۆ بەرپرسیارێتى شکستى هەوڵى ئازادکردنى بارمتە تورکەکان و کوژرانیانى خستووەتە ئەستۆى خڵوسى ئاکارى وەزیرى بەرگریی وڵاتەکەی و وتوشیەتى "ئەگەر ئێمە ئەو ئۆپراسیۆنەمان ئەنجامبدایە ئەوا دەمانتوانى بارمتە تورکەکان ئازاد بکەین". 

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، دۆخەکە بووەتە هۆى سەرنجڕاکێشانى پەرلەمان و داوا لەو دوو وەزیرە کراوە لەپەرلەمانەوە شکستى ئەو ئۆپراسیۆنە ڕابگەیەنن.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، بەپێچەوانەى گێڕانەوە فەرمییەکانى ئەنکەرەوە، پارتى کرێکارانى کوردستان سوپاى تورکیا بەبۆردومانکردنى زیندانیە تورکەکان تۆمەتبار دەکات کە بووەتە هۆى کوژرانیان.

 

بەگوێرەى هەواڵى ڕۆژنامەکە، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا ئەردۆگان بە بەرپرسى کوژرانى بارمتە تورکەکان دەزانن لەئۆپراسیۆنى چڕنوکى هەڵۆدا کە لەلایەن سوپاى تورکیاوە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کرایە سەر چیاى گارە لەهەرێمى کوردستان بەهۆى ئەوەى سەرۆکى تورکیا دانوستانى بۆ چارەسەرکردنى ئەو بارمتانە ڕەتکردووەتەوە و پەناى بردووەتە بەر ڕێگاى سەربازى کە زۆربەى ئەو بارمتە تورکانەش سەر بەسوپاى ئەو وڵاتە بوون.