ناس کورد-
پەیجی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە بەفر بارین لە بەرزی زیاتر لە ٩٠٠مەتر ئاستی ڕووی دەریا سبەی هەینی كۆمەڵێك شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڵاوكراوەیەكی پەیجەكە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (18 شوباتی 2021)، لەکاتەکانی ئێستا بەدواوە ئەگەری بارانبارین و ھەورەتریشقە ھەیە لەناوچە جیاجیاکانی ھەولێر و دھۆک و راپەرین وە بەفر بارین لەناوچە شاخاوییەکاندا لەبەرزی زیاتر لە ٩٠٠مەتر لە ئاستی رووی دەریا.
بەپێی پێشبینییەكانی پەیجەكە شارەكان كە بەفر بارین دەیانگرێتەوە ئەمانەی خوارەوە دەبن: سەنتەری ئامێدی، چەمانکێ، بامەرنێ، سەرسەنگ، مانگیش، کانی ماسی، زاوێتە، سیدەکان، مێرگەسوور، حاجی ئۆمەران، چۆمان، ھەڵشۆ، پێنجوێن، بەرزنجە، چوارتا، ماوەت ، پاڕەزان، بەرزاییەکانی شاری سلێمانی.
بڵاوكراوەكە ئاماژە بەوە دەكات جگە لەو ناوچانە ئەگەر کراوەیە لە بەرزی کەمتر لە ٩٠٠مەتر زیاتر ھیچ ئەگەر و پێشبینیەک نیە بۆ بەفر بارین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (18ى شوباتى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووەئاماژەى بەوە کرد، لەدوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بۆ ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە و بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.