ناس کورد-
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابەشکردنى راستەوخۆى موچەى دادوەران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی هەرێم لەلایەن بەغداوە رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە کە داواکە "نادەستورییە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە رونکردەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی فیدرالی له نووسراوێكدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ك داوایكردووه مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرالیه‌وه سه‌رف بكرێت به‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئه‌و نووسراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره كه رێگه نادرێت مووچه‌ی دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جیا بكرێته‌وه.
دەقى رونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی فیدرالی له نووسراوێكدا به ژماره 112/نووسینگه‌ی م.و/2020 كه له رۆژی 13/12/2020 ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه باسی كێشه‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێم و به تایبه‌ت دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كردووه و داواشی كردووه مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرالیه‌وه سه‌رف بكرێت به‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه رابگه‌یه‌نین:
رۆژێك دوای ده‌ركردنی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فیدراڵی له 14/12/2020 به‌ڕێز جاسم سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری باڵای عیراق په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ كرا. له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه كه شاندی كوردستانی ئێستا له به‌غدایه و پێویسته ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و گفتوگۆكانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كلا بكرێته‌وه. چونكه ئه‌و نووسراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره كه رێگه نادرێت مووچه‌ی دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جیا بكرێته‌وه، به تایبه‌ت كه موچه‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش له هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نیه و ناكرێت موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌یه‌كتر جیا بكرێته‌وه. ئه‌مانه‌ش به رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه به به‌ڕێز سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری عێراق راگه‌یه‌نرا كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوه جێی قبوڵ نیه و پێویسته به گشتی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌نێویشیاندا مووچه‌ی دادوه‌ران، به‌رێگه‌ی ده‌ستوری و گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان