گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەفتەیەكدا

وادەی دابەشكردنی مووچە لەوەزارەتی داراییەوە ڕاگەیەنرا

2021.02.18 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشكردنی مووچە لەوەزارەتی داراییەوە ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

میدیای بزوتنەوەی گۆڕان لە زاری سەرچاوەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە بڵاویانكردەوە، لەماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاكانی گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە كە وەزیرەكەی لەم بزوتنەوەیە رایانگەیاند، رۆژی (25)ی ئەم مانگە (شوبات) دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا کۆتایی ئەم مانگەش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

 

هەرەوهەها ئاماژەیان بەوەش كردووە، دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە بە هەمان میکانزیمی مانگەکانی پێشوو دەبێت كە لێبڕینی 21% دەكات لە كۆی گشتی مووچە. 

 

پێشتر سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئومێد سەباح  لەبارەی پلانی دابەشكردنی مووچە ڕایگەیاند، "سەرۆكی حكومەت، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی راسپاردووە، بەپێی داھاتی بەردەست دەبێت ھەموو ٣٠ رۆژ جار موچە دابەش بكرێت". هەروەها یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه، ڕێباز حەملان ئەوەی‌ ڕاگەیاندبوو "وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم راسپێردراوە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبكات".