گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆشەویستیەکى شێتانە

بۆ تاقیکردنەوەى ڕێژەى خۆشەویستییان بۆ یەکترى ژن و مێردێک دەستیان پێکەوە دەبەستنەوە 

2021.02.18 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ تاقیکردنەوەى ڕێژەى خۆشەویستییان بۆ یەکترى ژن و مێردێک دەستیان پێکەوە دەبەستنەوە 

ناس کورد- 

بۆ تاقیکردنەوەى ڕاستى خۆشتەویستیەکەیان، ژن و پیاوێکى ئۆکرانیى بۆ ماوەى سێ مانگ دەستى خۆیان دەبەستنەوە و بۆ ئەو ماوەیە چەند سانتیمەترێکى کەم لێکدوور دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانیى لەهەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، ژن و پیاوێکى ئۆکراینى هەستاون بەتاقیکردنەوەیەکى سەخت ئەوەش بۆ دەرخستنى هێزى خۆشتەویستى ڕاستەقینەى نێوانیان بۆ ماوەى 3 مانگ بێ ئەوەى لێکدوور بکەونەوە بەچەند سانتیمەترێک نەبێت دەستیان پێکەوە بەستووە.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ئەو دوو هاوسەرە تاقیکردنەوە قورسەکەیان بۆ خۆڕاگرى ئەو خۆشتەویستیەى نێوانیان ئەنجامداوە و ویستوویانە لەڕۆژى خۆشتەویستیدا لە پاڵ پەیکەرى خۆشتەویستى لەشارى کییفى پایتەخى ئەو وڵاتە ببنە داستانێک.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەلایەن دەزگاى تۆمارگەى نیشتیمانى ئۆکرانیاوە سەرپەرشتى ئەو تاقیکردنەوە قورسەى ئەو دوو هاوسەرە کراوە و لاى خۆشیەوە ڤیتالى زۆرین بەرپرس لەو دەزگایە ڕایگەیاندووە، چەند سانتیمەترێکى کەم نەبێت هیچ دوورییەک لەنێوان ئەو ژن و پیاوەدا نەبووە.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە، لەماوەى ئەو 3 مانگەدا کە ئەو ژن و پیاوە دەستێکیان پێکەوە بەستووە ناچاربوون بۆ هەموو شتێک پێکەوە مامەڵە بکەن بۆ نمونە چوونە سەر ئاو و خۆشوشتن و گۆڕینى جلوبەرگ و چەند کارێکى تر پێکەوە ئەنجامیانداوە و بۆ ئەو مەبەستەش جلوبەرگێکى تایبەتیان لەبەرکردووە.