گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاپۆرتێک ترسى ئیسرائیل بۆ هەوڵى ژەهراویکردنى ئاوى ئەو وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا دەکات 

2021.02.18 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک ترسى ئیسرائیل بۆ هەوڵى ژەهراویکردنى ئاوى ئەو وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

وەزیرى وزە و ئاوى ئیسرائیل فەرمانێکى بەپەلەى بۆ دەزگاکانى تایبەتمەند بەئاوى وڵاتەکەى دەرکرد بەمەستى ئامادەسازى بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێرشى ئەلیکترۆنى بۆ پسکردنى ئاوى خواردنەوەیان لەلایەن ئێرانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى واینتى ئیسرائیلى (18ى شوباتى 2021) لەڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد"  بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئامادەسازى کردووە بۆ ئەگەرى هێرشێکى ئەلیکترۆنى بەرفروان کە پێشبینى دەکرێت لەلایەن ئێرانەوە بکرێت بۆ ژەهراویکردنى ئاوى خواردنەوە، ئەوەش لەڕێگەى زۆرکردنى بڕى کلۆرى تایبەت بۆ پاککردنەوەى ئاوى خواردنەوە.

 

ماڵپەڕەکە دەشڵێت، سیستمى ئاوى ئیسرائیل وەکو پێویست لەبەرامبەر هەر هێرشێکى ئەلیکترۆنى ئێرانیدا پارێزراو نیە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەنوسینگەى یۆڤاڵ شتاینتسى وەزیرى وزە و ئاوى ئیسرائیل بەئامادەبوونى ژمارەیەک لەبەرپرسانى دەزگاى ئاو و وزەى ئەو وڵاتە کۆبونەوەیەکى بەپەلە لەسەر ئەو پرسە کراوە، تاوتوێى ئامادەسازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هێرشە کراوە و ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کەسیستمى ئاوى ئیسرائیل وەکو پێویست پارێزراو نیە.

 

بەرپرسانى ئیسرائیلى جەختیان لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، هێشتا ئیسرائیل لەئەگەرى هێرشێکى نوێى ئیرانیدان و بەدواوەیانەوەن بەتایبەت هەڕەشە بۆ سەر ژێرخانەکانى  ئەو وڵاتە.

 

بەپێى ماڵپەرەکە، لەو کۆبونەوەیەدا باس لەوەش کراوە، لەئەگەرى هەر شکستێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هێرشانە ئەوا زیان بەئاسایشى ئیسرائیل دەگات و هەڵگیرسانى هەر شەڕێکى ئەلیکترۆنیش بەرپرسیارێتیەکەى دەکەوێتە سەر سەرۆکى ئەو دەزگایانە.

 

مانگى نیسانى ساڵى 2020 حکومەتى ئیسرائیل ئەوەى ئاشکرا کرد، سیستمى ئاوی ئەو وڵاتە دووچارى هێرشێک بووەتەوە لە ڕێگەى بەرزکردنەوەى ئاستى کلۆر لەئاوەکەیاندا بەئامانجى ژەهراوى بوون بەڵام ئەو هەوڵە شکستى هێناوە و بۆ ئەو کارەش ئیسرائیل تۆمەتى ئاڕاستەى ئێران کرد.