گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هۆکارى ڕێکنەکەوتنى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات 

2021.02.18 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هۆکارى ڕێکنەکەوتنى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان باس لە سەردانیان دەکات بۆ بەغدا و ئاشکرایدەکات، هەولێر بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ناتوانێت لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان (18ى شوباتى 2021) لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە لەبارەی سەردانەکەیان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، پەیامی ئێمە ئەوە بوو کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ڕوانگەی دەسەڵاتی هەرێمەوە پێناسە نەکرێت و ئەوان خوازیاری پێکەوەژیان و گەڕانەوەن بۆ دەستور، ئەو ناکۆکیانەشی کە ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە هۆکارەکەی دەسەڵاتە نەک خەڵک، تەوەرێکی دیکەی قسەکانیشمان باسکردنی ئەو داگیرکارییانە بوو کە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا لەخاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات، جەختمان کردەوە کە دەبێت کێشە ناوخۆییەکان لە ناوخۆی عێراقدا چارەسەر بکرێن.

 

وتیشی "سیاسەتی دووفاقیی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هەیە، لەلایەک دەیەوێت لەچوارچێوەی عێراقدا سیاسەت بکات، لەلایەکی تریشەوە ئەجێندای دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەدەبات، بۆیە مەلەفی نەوت بووەتە کێشەیەکی سەرەکیی لەنێوان هەولێر و بەغدا، ئەگەر هەرێم نەوت ڕادەست نەکات، عێراقیش ڕازی نییە بەوەی بودجەی هەرێم دابین بکرێت، بەهۆی گرێدراویی هەرێمی کوردستان بە دەوڵەتی تورکیاوە، پێموانییە بتوانن لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون، بەڕاشکاویی قسەبکەین، تاوانەکە تاوانی هەرێمی کوردستانە، چونکە هێندەی ئێمە قسەمان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کرد لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، ئەوان پێیان وایە نابێت جیاوازیی بکرێت لە نێوان خەڵکی عێراق و هەرێم، داهاتی وڵات بۆ هەموو هاونیشتمانیان دابین بکرێت، بەڵام بەهۆی سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، هەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قوڵتر بوونەتەوە، هەمیش بووەتە سەرچاوەی نەهامەتیی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، تەنها دەوڵەتی تورکیا سوود لەو سیاسەتە دەبینێت".

 

محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان باسی لەوەشکرد، دەرفەتێکی زێڕین بۆ گەلی کورد هاتووەتە پێش، دەبێت هەمووان کار لەسەر دەستکەوتە دەستوورییەکانمان بکەین، بەڵام دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی درووستی بەڕێوەنەبرد، چونکە لەبری ئەوەی پشت بە مافە دەستوورییەکانی ببەستێت لە عێراق، زیاتر پشتی بە لایەنە دەرەکییەکان بەست، ئەمەش زیاتر دۆخی ئێمەی لە عێراق بەرەو ئاڵۆزیی بردووە، بەڵام بەهۆی تەماحکاریی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە پشت لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

 

ڕۆژی (11ی شوباتی 2021) شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەر، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقیان کرد و لەگەڵ هەریەک لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبوونەوە.