گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان زانیارى نوێ لەبارەى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا لەبارەى بودجەوە ئاشکرا دەکات 

2021.02.18 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان زانیارى نوێ لەبارەى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا لەبارەى بودجەوە ئاشکرا دەکات 

ناس كورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، یەکلایى کردنەوەى پڕۆژە بودجەى 2021 بەندە بەڕێکەوتن لەسەر پشکى هەرێم و دانوستانەکانى شاندى هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدى حاجى ڕەشید (18ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەو پرسەى کە لەبودجەدا ماوەتەوە و یەکلایى نەکراوەتەوە پەیوەندى بە پشکى هەرێمەوە هەیە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پێکهاتەى کوردى بەئۆپۆزسیۆنیشەوە ئەوەى کە لەدەقى حکومیدا هاتووە ڕەزامەندن لەسەرى و لەسەریشى ڕێکەوتوون بەڵام تا ئێستا ڕێکەوتن بۆ هەموارکردنەوەى ئەو بڕگەیە و گۆڕینى بەبڕگەیەکى تر، نەکراوە.

 

ئەو ئەندامە کوردەى لیژنەى دارایى دەشڵێت، دەکرێت لەماوەى 48 کاتژمێرى داهاتوودا بودجەکە یەکلایى بکرێتەوە و ڕۆژى (پێنجشەممە)ش دەنگى لەسەر بدرێت یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو.

 

ئەحمەدى حاجى ڕەشید جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، دەستپێشکەرییەکى باش هەیە لەسەر شێوەى کۆتایى لەسەر ئەو دەقەى پەیوەندى بەپشکى هەرێمەوە هەیە بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتنى لەسەر نەکراوە.

 

پێشتریش حەسەن ئالى پەرلەمانتارى کورد لەبەغدا ڕایگەیاند، هیچ شتێکى نوێ نیە لەبارەى دانوستانەکانى هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتنە ڕێکەوتن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ناکۆکى گەوهەرى لەسەر دوو بڕگەى ناو یاسای بودجە هەیە و پێدەچێت دانوستانەکان بچنە ناو هەفتەى داهاتووشەوە.