گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى: ئێران 200 موشەکى دورمەودا لە عێراق بڵاودەکاتەوە

2021.02.18 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى: ئێران 200 موشەکى دورمەودا لە عێراق بڵاودەکاتەوە

ناس کورد- 

ڕۆژنامەیەکى ئیسرائیلى بڵاویکردەوە، ئەگەرى هەیە ئێران 200 موشەکى دورمەودا لە عێراقدا بڵاوبکاتەوە بۆ لێدانى ئیسرائیل.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "جیروزالیم پۆست" (18ى شوباتى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئێران سەدان موشەکى هەیە کە دەتوانن بگەنە ئیسرائیل، لەکاتێکدا پێكدادانى ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردولادا ئەگەرێکى لاوازە، گرژیەکان لە باکور و ئەگەرى ڕوبەڕوبونەوە لە سوریا و لوبنان، پاڵ بە تارانەوە دەنێت وەڵام بداتەوە.

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردوە، بیانوى لۆژیکى بۆ بڵاوکردنەوەى موشەک لە عێراق و هەڵدانى لەوێوە بەرەو ئیسرائیل هەوڵدانە بۆ ڕێگەگرتن لە وەڵامى تۆڵەکردنەوەى ڕاستەوخۆى سوپاى ئیسرائیل لەناو خاکى ئێراندا.

 

ئەوەش هاتووە، ئیسرائیل پێى وانییە کە "حزبوڵڵاى لوبنانى" لە ئێستادا گرنگى بە هەڵگیرسانى شەڕێکى نوێ بدات، بەڵام هەواڵگرى سەربازى لەو بڕوایەدایە دەرفەتێکى گەورە هەیە بۆ ئەوەى لە ماوەیەکى نزیکدا شەڕ لەنێوان سوپاى ئیسرائیل و ئەو حزبە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیرى دەکرێت، سەرهەڵبدات.

 

"جیروزالیم پۆست" ئەوەشى ئاشکراکردوە، لەگەڵ پەرەسەندنى گرژیەکانى نێوان ئێران و زۆرینەى وڵاتانى خۆرئاوا، ئیسرائیل هەست بە نیگەرانى دەکات لەوەى کە ئێران لەوانەیە نزیکەى 200 موشەکى دورمەودا لە عێراقدا بڵاوبکاتەوە، بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.