گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نوێترین لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر

2021.02.17 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی هێرشەكەی هەولێر

ناس کورد- 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ئاشکرایکرد، هاوبەشەکانیان کار بۆ دیاریکردنى بەرپرسانى هێرشە موشەکیەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر و دەوروبەرى دەکەن و سزاى ئەو گروپە دەدەن کە لە پشت هێرشەکەوە بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا (چوارشەممە، 17ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردوە رایگەیاند، هاوبەشەکانمان کار لەسەر ئەوە دەکەن ئەو لایەنەى بەرپرسە لە هێرشە موشەکیەکەى هەولێر دیارى بکەن.

 

ڕونیشیکردەوە، هەر وەڵامدانەوەیەکى هێرشەکە بە هەماهەنگى تەواو دەبێت لەگەڵ حکومەتى عێراق و هاوپەیمانەکانیان لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى.

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا جەختیلەوەشکردوەتەوە، سزاى ئەو گروپە دەدرێت کە لە پشت هێرشەکەى هەولێرەوە بووە.

 

شەوى (15ى شوباتى 2021)  14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.     

 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.       

 

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.   

 

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.