گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوە

’’بەناوبانگترین هاوسەرگیریی لە جیهان’’.. راستییەكە بزانە

2021.02.17 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەناوبانگترین هاوسەرگیریی لە جیهان’’.. راستییەكە بزانە

ناس كورد_

ئەم وێنەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەها بڵاوە كە "بەناوبانگترین هاوسەرگیرییە لە جیهان" كە تێیدا كچێكی قژ زەردی فەرەنسی (كورینا) مێردی بە بەیەكێك لە جەنگاوەرانی هۆزی ماسای كردووە كە خوێنی مانگا دەخۆنەوە. بەڵام ئەم قسانە ڕاست نین و وێنەكە هی فیلمێكە چیرۆكەكەی ڕاستەقینەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونە تەكنیكییەكان كە "ناس كورد" دیویەتی، وێنەكە هی فیلمی "ذو وايت ماساي" (HE WHITE MASSAI ) ییە كە ساڵی 2005 دەرچووە و چیرۆكی خۆشەویستی كچێكی ئەڵمانی دەگێڕێتەوە بەناوی كارولا لەگەڵ ماسای لیمیان لە كینیا كە لە ساڵی 1998 بەكتێب بڵاوكراوەتەوە.

 

بەپێی ئەلنەهاری لوبنانی چیرۆكە ڕاستییەكە هی كورین هوفمانی باوك ئەڵمانی و دایك فەرەنسییە كە لە سویسرا لەدایكبووە، لە ساڵی 1986 چووەتە كینیا، لەوێ كەوتووەتە داوی خۆشەویستی ماسای لیكیتینغا و چەند ساڵێك لەگەڵیدا ژیاوە و منداڵێكی لێی بووە (نابیرای). كورۆین و كچەكەی كینیایان بەجێهێشتووە چونكە كۆرین توشی مەلاریا و نەخۆشی جگەر بووە و كێشی دابەزیوە بۆ 49 كیلۆگرام، بەڵام هێشتا بەواتساپ پەیوەندیی لەگەڵ مێردەكەی ماوە، ئەمەش وێنە ڕاستەقینەكانیانە:

WhatsApp%20Image%202021-02-17%20at%2017.22.56.jpeg