گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکى زۆر توشبوو هەیە

تەندروستى عێراق زانیارى مەترسیدار لەسەر کۆرۆناى گۆڕاو ئاشکرا دەکات

2021.02.17 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى عێراق زانیارى مەترسیدار لەسەر کۆرۆناى گۆڕاو ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق زانیارى مەترسیدار لەسەر کۆرۆناى گۆڕاو لەعێراق ئاشکرا دەکات و جەختلەوەدەکاتەوە، ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتیان، توشى کۆرۆناى گۆڕاو بوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق (چوارشەممە، 17ى شوباتى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا وتى، بونى کۆرۆناى گۆڕاو لەعێراق یەکلاکراوەتەوە و 40%ى توشبووان ئێستا توشبووى ئەو نەوە نوێیەى ڤایرۆسەکەن، عێراق چووەتە شەپۆلى دووەمى ڤایرۆسەکە.

 

وتیشى، بۆیە لە بڵاوبونەوەى خێراى پەتاکە دەترسین، ئەوەش هۆکارى ئەو ڕێوشوێنانەیە کە لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نیشتمانى گرتویەتیەبەر.

 

باسى لەوەشکرد، کۆرۆناى گۆڕاو هەمان نیشانە و چارەسەرى هەیە بەڵام بەشێوەیەکى خێراتر بڵاودەبێتەوە، تائێستا توشبوونى منداڵان لە عێراق دیارى نەکراوە بەڵام ڤایرۆسەکە منداڵان و گەنجانیش توش دەکات بەپێچەوانەى نەوەکەى پێشوو.

 

هەرچى سەبارەت بە ژمارەى توشبووان لەنێوان خوێندنگەکاندا ڕیاز عەبدولئەمیر ئاماژەى بەوەشداوە، ڕێژەکە زۆر کەمە و لە 1% زیاتر نییە، هەروەها سەرجەمیشیان نیشانەیان نییە.

 

هەرچى سەبارەت بە بەستى دەمامک و خۆپارێزییە پێى وایە، ئەگەر هاوڵاتیان پابەندبن بە بەستنى دەمامک ئەوا شەپۆلەکە درێژە ناکێشێت، بەڵام ئەگەر پشتگوێى بخەن ئەوە لەبەردەم ڕۆژانى سەختدا دەبین، بەرزبونەوەى نرخى دەمامکیش لە چەند ڕۆژى داهاتودا نیشانەى ئەوەیە هاوڵاتیان پابەندن و دەمامک دەکڕن.

 

هەرچى سەبارەت بە ڤاکسینەکانە هێماى بۆ ئەوەکرد، ڤاکسینەکان بەکاتێکى زۆر کەم دروستکران و ئەوانەى دەهێنرێنە عێراقەوە سەرجەمیان لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى و دەوڵەتانەوە پشتیان پێ دەبەسترێت، تائێستاش زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە جیهاندا ڤاکسینەکانیان وەرگرتوە و زۆرینەیان پارێزراون و کاریگەریان هەیە، لە داهاتوشدا ڕێژەى کاریگەرییەکانیان دەردەکەوێت، 3 جۆر ڤاکسین دەهێنرێنە عێراقەوە و دیراسەى کڕینى ڤاکسینى ڕوسیش دەکرێت.