ناس کورد-
نێردەى تایبەتى نەتەوە یەکگرتوەکان بەدوری دەزانێت هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتنى کۆتایى و هەمیشەیى لەسەر بودجە و مەلەفە گەورەکانى ترى نێوانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جینین پلاسخارت، نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (چوارشەممە، 17ى شوباتى 2021) لە کۆنفرانسێکى ڤیدیۆیى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر پرۆژە یاساى بودجە لەنێوان هەرێم و بەغدا پێویستى بە ئاشتەوایى و یەکلاکردنەوە هەیە لەنێوان هەردولا.
ئاماژەى بەوەشدا، پەیوەندیەکى ئیجابى و سەقامگیر لەنێوان عێراقى فیدراڵ و هەرێمى کوردستان زۆر پێویستە بۆ سەقامگیرى تەواوى عێراق.
پلاسخارت جەختیلەوەشکردەوە، ڕاستیە تاڵەکە ئەوەیە کە لەساڵى 2005ەوە یاساکان ونن و ئەوەش بووەتە هۆى بەربەست لەڕێگەى دانوستانەکانى نێوانیان، بۆیە گەیشتن بە ڕێککەوتنى کۆتایى و هەمیشەیى سەبارەت بە بودجە و مەلەفە گەورەکانى تر ئەگەرێکى دوورە تائێستا.