گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمسیۆن بڕى پارەى تەئمیناتى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پێشوەختى کەمکردەوە

2021.02.17 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن بڕى پارەى تەئمیناتى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پێشوەختى کەمکردەوە

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕى پارەى تەئمیناتى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پێشوەختى بۆ دوو ملیۆن دینار کەمکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق (17ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، بەھۆی کەمی خۆتۆمارکردنی ھاوڵاتیان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، کە تەنھا 89 کەس بەشێوەی تاکەکەس یەک کەس وەکو قەوارەی ھاوپەیمانی خۆیان تۆمارکردوە، کۆمسیۆن بڕیاریدا پارەی تەئمینات کە پێشوتر پێویست بوو ھەر کاندیدێک پێنچ ملیۆن دینار بدات، کەمیکردەوە بۆ دوو ملیۆن دینار.

 

وەکو ئاشکرایە، مەرجەکانی کاندیدبون بریتین لە؛

١: تەمەنی ٢٨ ساڵی تێپەراندبێ.

٢: بەلانی کەمەوە بروانامەی شەشی ئامادەیی ھەبێ.

٣: پێنچ سەد ئیمزای پشتگیری دەنگدەرانی ئەو بازنەیەی کە خۆی لێ ئەپاڵێوێ کۆبکاتەوە.

٤؛ بەرنامەیەکی ھەڵبژرادن پێشکەش بە کۆمیسۆن بکات.

٥: پێنچ ملیۆن دینار وەکو تەئمینات دابنێ، کە لەئێستایا کەمکراوەتەوە بۆ دوو ملیۆن دینار.