گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەماوەى داگیرکردنى عەفریندا 110 دۆنم زەوى کشتوکاڵى و باخ سوتاون

2019.05.29 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
لەماوەى داگیرکردنى عەفریندا 110 دۆنم زەوى کشتوکاڵى و باخ سوتاون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە گوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هاوار نیوز، لەماوەى داگیرکردنى عەفریندا 110 دۆنم زەوى کشتوکاڵى و باخ سوتاون، بەرپرسی دەستەى شارەوانییەکانى ئەو شارەش دەڵێت، دەستى تورکیاى تێدایە. .   لە 20ى کانونى دووەمى ساڵى ڕابردوو، شارى عەفرین لەلایەن سوپاى تورکیاوە داگیرکرا، بە گوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هاوار نیوز، لەوماوەیەدا کە عەفرین داگیرکراوە، پانتایی 110 دۆنم زەوی کشتوکاڵى و باخى گوند و قەزاکانى سەر بە عەفرین سوتێندراون، نۆرشان حسێن، بەڕێوەبەرى دەستەى شارەوانى هەرێمى عەفرین ڕایگەیاندووە: "تورکیاى داگیرکەر و داپڵۆسێنەر کار بۆ ئەوە دەکەن دیمۆگرافیاى عەفرین بگۆڕن، لە هەموو ڕوەکانەوە، لە ڕوى ڕاگواستنى دانیشتوانى شارەکە و کوشتن و چەندین تاوانى دیکەى دژ بە مرۆڤانە". .   نورشان حسێن ئاماژەى بەوەشکردووە: "تورکیا دەزانێت کە بەشێک لە دانیشتوانى عەفرین لە ناوچەکانى شەهبا دژى ئەوان وەستاونەتەوە و بەرگرى دەکەن، بۆیە تورکیا دەیەوێت تەنانەت ژینگەى ناوچەکەش تێکبدات". .