گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاری

ژنە دووگیانەکەى بردە سەر شاخ و دوای سێڵفییەک فڕێی دایە خوارەوە

2021.02.17 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە دووگیانەکەى بردە سەر شاخ و دوای سێڵفییەک فڕێی دایە خوارەوە

ناس کورد-

پیاوێکى خەڵکی پارێزگای موگلای لە تورکیا، دوای ئەوەى ژنە دووگیانەکەى دەباتە سەیران و گەشت، دوای ئەوەى پێکەوە وێنەی سێڵڤى دەگرن، لە شاخێکی بەرزەوە دەیخاتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانی بڵاوى کردووەتەوە، هاکانى تەمەن 40 ساڵ بە تۆمەتى کوشتنى ژنە تەمەن 32 ساڵەکەى و کۆرپەلەکەى ناو سکى دەستگیر کراوە.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ڕوداوەکە ساڵى 2018 ڕوویداوە کاتێک ئەو دوو هاوسەرە بۆ بەسەربردنى پشوویەک چونەتە شاخێکی هاوینەوارى تورکیا و پیاوەکە بەوە تۆمەتبار کراوە پاڵى بە ژنەکەیەوە ناوە بۆ ئەوەى بکەوێتە ناو ڕووبارەکەى تەنیشتیانەوە و بمرێت.

 

لاى خۆشیەوە، ماڵپەڕى ئارم نیوزى ئیماراتى ڕوداوەکە بەو شێوەیە دەگێڕیتەوە، ئەو دوو هاوسەرە وێنەى سێڵڤیان پێکەوە گرتووە لەشوێنى ڕوداوەکە و دادوەرى گشتیش لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت، ڕوداوەکە لەلایەن پیاوەکەوە پلانى بۆ داڕێژراوە بۆ ئەوەى دەرفەتێک لەو شوێنەکەدا وەربگرێت و کارەکەى ئەنجامبدات.


ئەوەش خراوەتە ڕوو، دادگا تۆمەتى کوشتنى بەئانقەستى داوەتە پاڵ پیاوەکە و پێیوایە هاکان پلانى کوشتنى ژنەکەى داڕشتووە و ویستویەتى بەو ڕوداوە بیمەى ژنەکەى دەستبکەوێت کە 400 هەزار لیرەى تورکیە دواى ئەوەى پیاوەکە بەسودمەندى ڕوداوەکە لێى دەربچێت.


دادوەرى گشتى دەڵێت، تەنها هۆکارێک بۆ دانیشتنى ئەو دوو هاوسەرە لەسەر ئەو چیایەى تەنیشت ڕووبارەکە بۆ ماوەى سێ کاتژمێر بۆ ئەوە بووە کە پیاوەکە لەوە دڵنیابێت کەسى تر لەو دەورووبەرە نییە و نابینرێن.

 

نوێنەرانى دادوەرى گشتى لەسەر ڕووداوەکە باسیان لەوە کردووە، دواى ئەوەى پیاوەکە لەوە دڵنیابووە کە تەنها خۆى و ژنەکەى لەو ناوەدان، پاڵى پێوە ناوە بۆ ناو ڕووبارەکە و لە گردەکە خستویەتیە خوارەوە.

 

لەسەر ڕوداوەکەش براى ژنەکە دەڵێت، کاتێک چوونە بۆ پزیشکى دادوەرى بۆ هێنانەوەى تەرمى خوشکەکەیان پیاوەکەیان بینوە لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دانیشتووە و هیچ غەمێکیشى پێوە دیار نەبووە.

602cda66408c4.jpg602cda69804a4.jpg