گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پۆلیسی هەولێر زانیاری لەسەر ئەو کەسە دەخاتەڕوو کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا

2021.02.17 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی هەولێر زانیاری لەسەر ئەو کەسە دەخاتەڕوو کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا

ناس کورد-
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە سەر ڕێگای نوێی دهۆک و لە نزیک گوندی بەهەشتر  تەرمێک دۆزرایەوە و دەرکەوت کەسەکە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (ش. ف. ک) تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی هەولێرە و خاوەنی سێ منداڵە و لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کوژراوە و دواتر تاونبارەکە هەڵاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

 

باسی لەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەوکەسەی کوژراوە بە فیشەکی جۆری دەمانچە بووە و لە سەری دراوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و کەسی تۆمەتباریش ناسراوەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.