گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەلیستێکى جیا بەشدار دەبن’’

ئەیاد عەلاوى بەرەیەکى نوێى سیاسى لە عێراق پێکهێنا

2021.02.17 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئەیاد عەلاوى بەرەیەکى نوێى سیاسى لە عێراق پێکهێنا

ناس كورد-

ئەیاد عەلاوى لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و پەرلەمانتارانى عێراق بەرەیەکى نوێى سیاسى ڕاگەیاند و بە لیستێکى جیاوازیش بەشدارى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەستى "ناس کورد" گەیشتووە، ئەیاد عەلاوى، سەرکردەى دیارى سیاسى و هاوکات سەرۆکى هاوپەیمانى هاوپەیمانی نیشتیمانى عێراقى (17ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، دواى کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانى ناوچەکانى خۆرئاواى وڵات و ژمارەیەک لە سەرکردەکان لەسەر پێکهێنانى بەرەیەکى نوێى مەدەنى ڕێکەوتوون.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەرە نوێیەکان دەبێتە لیستێک بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق و لە ژمارەیەکى بنەڕەتى لە خۆپیشاندەرانى ئاشتیخواز ئەوانەى خاوەن بیروباوەڕێکى سودبەخشن تایبەت بە چاکسازى سیاسى و ئابوورى وڵاتەوە پێکدێت.

 

عەلاوى دەشڵێت، ئامادەبوانى کۆبونەوەکە پابەندبوونى خۆیان بە پشتیوانیکردنى خۆپیشاندانەکان دەربڕیووە کە بە ئاشتیانە داواى چاکسازى دەکەن و لەگەڵ ئامانجەکانى چاکسازى ڕاستەقینەدا یەکدێنەوە بۆ خستنەڕاستەڕێ پڕۆسەى سیاسى.

 

سەرکردە سیاسیە دیارەکەى عێراق جەختى لەسەر ئەوەش کردووە، پێویستە ئەو سەندیکایانەى کە بڕوایان بەخەباتى مەدەنیى هەیە لە قۆناغى داهاتوودا بەدوور لەپشکپشکێنەى حیزبى ڕۆڵبگێڕن.