گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

سەماى شێخێکى ئاینى لەگەڵ کچە هونەرمەندێک مشتومڕ دروستدەکات

2021.02.17 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەماى شێخێکى ئاینى لەگەڵ کچە هونەرمەندێک مشتومڕ دروستدەکات

ناس کورد-

 

سەماى شێخ عەبدولفەتاح مۆرۆ جێگرى پێشووى سەرۆکى بزوتنەوەى نەهزەى تونسى و جێگرى پێشووى سەرۆکى پەرلەمان لەگەڵ مریم مولاهوم هونەرمەند لەکاتى مارەبڕینیدا مشتومڕى گەورەى دروستکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هونەرمەندە لەسەر هەژمارى خۆى لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، وێنەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ عەبدولفەتاح مۆرۆ سەما دەکات، دواى ئەوەى بانگهێشتى کردبوو بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگى مارەبڕینى.

 

وێنەکە مشتومڕى گەورەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردوە، ژمارەیەک لە چالاکوانان رەخنەیان لە مۆرۆ گرتووە، بەشێکى دیکەش دەستخۆشیان لێکردووە بە کەسایەتییەکى نوێگەر و کراوە ناویان بردووە.