ناس کورد-
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی دادگایی‌کردنی دەستگیرکراوانی بادینان "به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف" بەڕێوەچووە و "سه‌یره له دوێنێوه هه‌ندێ داموده‌زگای فه‌رمی و یاسایی ولایه‌نی سیاسی لێدوانی جیاجیایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییكردن و بڕیاره‌كه داوه كه ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، دوێنێ ڕێكه‌وتی 16ی شوباتی 2021 داوای ژماره (47/ج 2 / 2021) كه تایبه‌ت بوو به بینینی كه‌یسی چه‌ند تۆمه‌تبارێك، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌ده‌گی دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 به‌ڕێوه‌چوو. به پێی یاساش سه‌رۆكی یه‌ده‌گ له كاتی نه‌بوونی سه‌رۆكی دادگا، شوێنی ده‌گرێته‌وه چونكه سه‌رۆكی دادگا به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و ئه‌و كه‌یسه هه‌ر له دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 به‌ڕێوه چووه و ڕه‌وانه‌ی دادگایه‌كی دیكه نه‌كراوه."
دەشڵێت، "پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز و نوێنه‌ری كۆنسوڵی وڵاتان و پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چووه و پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادگه‌ری بووه."
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم باسی لەوە کردووە کە "ئه‌وه‌ی جێی سه‌یره هه‌ندێ داموده‌زگای فه‌رمی و یاسایی ولایه‌نی سیاسی لێدوانی جیاجیایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییكردن و بڕیاره‌كه داوه كه ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، چونكه دادگا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بڕوای به بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه و نه‌ده‌بوو ئه‌و لایه‌نه فه‌رمیانه پێشێلی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن."
جەختی کردووەتەوە کە "ڕێكاری یاساییش هه‌یه بۆ تانه‌لێدان له‌و بڕیاره و بێگومان پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه تانه پیشكه‌ش به دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئیتر پێویست به‌و هه‌موو لێدوان و ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌ده‌كرد."
ئەنجومەنەکە هیوادارە "ئه‌و جۆره لێدوانانه نه‌درێن تاوه‌كو بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌ند كه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه ده‌رده‌چێت و دادگای پێداچونه‌وه‌ش بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌دات به پێی یاسا."
دوێنێ سێشەممە، 16ی شوباتی 2021، لەلایەن دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر دووەم دانیشتنی دادگایکردنی دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەچوو دادگا بڕیاریدا بە حکومدانی 5 لە گیراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی.