گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی لە بەغدا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

2021.02.17 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی لە بەغدا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

ئارام ناجی باڵه‌ته‌یی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ پەرلەمانی عێراق دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك كۆچی دوایی كرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام باڵەتەیی ماوەی سێ مانگە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باری تەندروستیی ناجێگیر بووە و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 41 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 


پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، دەنگۆی گیانلەدەستدانی ئارام باڵەتەیی بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر هەواڵەکە ڕەتکرایەوە و تەلەفزیۆنی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، تەندروستیی پەرلەمانتارەکەی پارتی جێگرە.

 

ڕۆژی 4ی شوباتی 2021، ناجی باڵەتەیی، باوکی ئارام باڵەتەیی لە ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

پۆلیسی دهۆک ئەو کاتە بە ناس کوردی وت، "باوکی ئارام لەژێر فشاری نەخۆشکەوتنی کوڕەکەی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

 

ناجی باڵەتەیی ئەندامی لقی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

 

ئارام باڵەتەیی لە 3ی تشرینی یەکەمی 1979 لە شاری دهۆک لەدایکبووە، خێزاندار بووە و کوڕ و کچێکی هەیە، ساڵی 2004 بڕوانامەی بەکالیۆریۆسی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە.

 

پێش ئەوەى ببێتە پەرلەمانتار، ئارام مامۆستا زانکۆ بوو لەهەردوو زانکۆی نەورۆز و زانکۆی دهۆک.

me_ga.php?id=2420