کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئامادەیی نیشاندا لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکات ،ئەگەر ئەو وڵاتە بە 12 مەرجەكەی ئەمریكا ڕازیبێت . . وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند "وڵاتەكەی ئامادەیە دانوستاند لەگەڵ ئێران ئەنجامبدات ، ئەگەر ئێران بە 12 مەرجەكەی ئەمریكا ڕازیبێت، وتا ئەو كاتە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە فشارخستنە سەر ئێران ". . وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا 12 مەرجەكەی بە بیر ئێران هێناوەتەوە ، كە دوای كشانەوەی وڵاتەكەی لە ڕیكەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاندرا . . مەرجەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئیران.. 1- ڕاگرتنی بەرەوپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی . 2- ڕێگەپێدانی چاودێرەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ چونە ناوگشت دامەزراوە ئەتۆمێەكانی. 3- ڕاگرتنی دروستكردنی ئەو موشەكانەی توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمییان هەیە . 4- ئاشكراكردنی هەموو هەوڵەكانی پێشووی بۆ بنیاتنانی چەكی ئەتۆم . 5- ڕاگرتنی پاڵپشتی كردنی تیرۆر ، بە تایبەت ڕێكخراوەكانی حەماس و حزبوڵا و جیهادی ئیسلامی . 6- ڕاگرتنی پاڵپشتی كردنی حوسیەکان و میلیشیا ششیعەكانی ناوچەكە. 7- كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا . 8- ڕاگرتنی پاڵپشتی كردنی رێكخراوی تاڵیبان ، وگروپە تیرۆریستییەكانی ئەفغانستان . 9- ڕاگرتنی میواندارێتی كردنی سەرانی ڕێكخراوی قاعیدە . - 10 ڕاگرتنی هەڕەشەكانی لە وڵاتانی دراوسێی . 11- ئازادكرنی گشت دەستبەسەرگیراوانی ئەمریكی لە ئێران . 12- ڕاگرتنی هێرشە ئەلەكترۆنییەكان . . دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا چەند جارێك هەڕەشەی توندی لە ئێران كردوە ، ئەگەر هاتوو هەر هەنگاوێكی دوژمنكارانە بنێت ، لە بەرامبەر هێزەكانی ئەمریكا وهاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا وەڵامی توندیان بۆی دەبێت.