گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ 23 کەس لەکەرکوک دەرکرا..بەڕێوەبەرى گشتى تێدایە

2021.02.17 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانى دەستگیرکردن بۆ 23 کەس لەکەرکوک دەرکرا..بەڕێوەبەرى گشتى تێدایە

ناس کورد-

 

دەستەى نەزاهەى عێراق دەرکردنى فەرمانى دەستگیرکردنى 23 کەسى لە پارێزگاى کەرکوک راگەیاند، لەناویاندا بەڕێوەبەرێکى گشتى پێشوو، سەرۆکى چەند لیژنەیەکى تێدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەکە (17 شوباتى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، فەرمانى دەستگیرکردن و راپێچکردن بۆ بەردەم دادگا بۆ ژمارەیەک تۆمەتبار لە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى کەرکوک دەرکراوە، لە دۆسیەى تاسیەت بە گومانى گەندەڵى لە پڕۆسەى کڕینى کەلوپەل بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەناو تۆمەتبارەکاندا بەڕێوەبەرى گشتى پێشووى پەروەردەى تێدایە، لەگەڵ سێ سەرۆکى لیژنە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتەکان خۆیان دەبیننەوە لە کارى لیژنەى جیاجیا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ کڕینى کەلوپەل بەپێچەوانەى رێنمایی پشتپێبەستراو، زیادەڕەویی لە دانانى نرخ.

 

دەستەى نەزاهە باسى لەوەشکردووە، لە پڕۆسەیەکى دیکەدا ئەندازیارى سەرپەرشتیارى پڕۆژەیەکى گەشەپێدانى باخچەیەکى گشتى و بەڵێندەرێک دەستگیرکراون، بەهۆى بەکارهێنانى کەلوپەلەکان بۆ دروستکردنى پارکى ئۆتۆمبیل و شوێنى بازرگانى، بەپێچەوانەى رێنماییەکانەوە.

 

دۆسیەى ئەو کەسانە ئێستا لەبەردەم دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى تایبەتمەند بە دۆسیەکانى نەزاهەوەیە و بڕیاریداوە بە کەفالەت تۆمەتباران ئازاد بکرێن تا رۆژى دادگایی کردنیان.