ناس کورد-
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سزادانی بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی هاتنەدەنگ و ڕایانگەیاند، ناکرێت ڕۆژنامەنوسان بەوشێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوباتی 2021، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەسەرپەرشتی هاوسەرۆکان کۆبووەوە و تاوتوێی ره‌وشی سیاسیی و به‌تایبه‌تیش پێشھاته‌كانی ھه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی كرد.
لەدوای کۆبوونەوەکە و لە ڕاگەیەنراوێکدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، "ئیدانه‌ی ھێرشه موشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر ھه‌ولێری پایته‌خت كرد كه ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی ھاووڵاتیان و ئه‌منیه‌تیان. داوای كرد ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووی لێكۆڵینه‌وه له ھێرشه‌كه بكه‌ن و بكه‌رانی رووبه‌رووی دادگایه‌كی عادیلانه بكه‌نه‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "كۆبوونه‌وه‌کە تاوتوێی دادگاییكردنی رۆژنامه‌نووسان وچالاكانی مه‌ده‌نی كرد كه ئه‌مڕۆ له دادگای ھه‌ولێر حوكمی شه‌ش ساڵیان به‌سه‌ردا درا، مه‌كته‌بی سیاسیی له سۆنگه‌ی باوه‌ربوونی به ئازادی سیاسیی و رۆژنامه‌نوسی و مافی چالاكی مه‌ده‌نی وه‌ك پره‌نسیبه نه‌گۆڕه‌كانی یه‌كێتی داوای كرد له دادگایه‌كی كراوه بۆ رای گشتی پێداچوونه‌وه به‌و حوكمه قورسانه‌دا بكرێت و كه‌یسه‌كان به گوێره‌ی یاسای ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان مامه‌ڵه بكرێن، چونكه ناكرێت و نه‌شیاوه رۆژنامهمووسان له‌سه‌ر بیروڕا ده‌ربڕین و نووسین وه‌ك تۆمه‌تبار حوكمی وا قورسیان به‌سه‌ردا بدرێت كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ویستی فراوانكردنی فه‌زای سیاسیی و ئازادی رۆژنامه‌نووسییه له وڵاته‌كه‌ماندا."
لەلایەکی دیکەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، "پەیوەندیدار بە کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادینان، بۆ هەموو لایەکی ئاشکرادەکات؛ کە بڕیاری سزادانی (شەش) چالاکوانی بادینان، بەپێی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی (2003) بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، هەنگاوێکی مەترسیدارو پێشهاتێکی ناجۆری دەسەڵاتە دەرهەق بە چالاکوان و ئازادیخوازانی بادینان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە رەهەندی یاساییەوە، ئەو کارەی ئەو سزادراوانەی پێ تۆمەتبار کراون بەهیچ جۆرێک لەگەڵ سەپاندنی جۆری سزاکانیان یەکناگرێتەوە، هەربۆیە ئەم هەنگاوە وەک پەیامێکی مەترسیدار دەبینین بەرامبەر سەروەری یاسا و ئازادییە گشتیەکان لەلایەک و، ژیان و جوڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و، چالاکوان و دەنگی ئازاد بە تایبەتی. "
ئەوەش هاتووە، "ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، دووبارە و دووپاتی دەکەینەوە، بە سیاسیکردن و بە حیزبیکردنی سەکۆی دادگاکان و قەڵەمی دادپەروەری؛ دۆخی هەرێم بەرەو قەیران و ئاڵۆزی زیاتر دەبات، هەر لەو روانگەیەوە، لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا؛ پشتیوانی سەرسەختی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و، بەرگریکاری فراوانبونی مەوداکانی ئازادی رادەربڕین بوین."
بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاندووە، "ئەم بڕوابونەش، بە کردار لە هەنگاوە سیاسیەکانمان رەنگی داوەتەوە، وەک چۆن بە بەردەوام سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی ئامادەییان هەبوە لە کەیسی دادگایکردنەکەی ئەو چالاکوانانەی بادینان لە شاری هەولێر و پشتگیری حەق و سەروەری یاسا بون."