گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

شارەوانیی سلێمانی لەمەودوا شۆستە و شەقەمەکان بە کرێ دەدات

2021.02.16 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانیی سلێمانی لەمەودوا شۆستە و شەقەمەکان بە کرێ دەدات

ناس کورد-

شارەوانیی سلێمانی پلانێکی داناوە کە سەرجەم ئەو فرۆشیارانەی زیادەڕۆییان کردووەتەسەر شەقامەکان شوێنەکانیان لابدات و دواتر بەشێوەیەکی ڕێکخراو شۆستە و شەقامەکان بە کرێ بداتە فرۆشیاران، لەئێستاشدا 30 شوێن دراون بە کرێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی (سێشەممە 16ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "شارەوانی سلێمانی ئەو کەسانەی ئاگادارکردووەتەوە کە زیادەڕۆییان کردووەتەسەر شۆستە و شەقامەکان زیادەڕۆییەکانیان لابدەن و سبەینێ دوا مۆڵەتە، ئەگەرنا دواتر خۆیان پێیان لادەبەن."

 

وتیشی، "بە ڕەزامەندی وەزارەتی شارەوانی پلانێک دانراوە کە شوێنانە و هەر شوێنێکی دیکە بەشێوەی ڕێکخراو بدرێن بە کرێ و ئەوە بە گوێرەی ماستەرپلان دیاریدەکرێت کە کوێ گونجاوە بدرێت بە کرێ و کوێش گونجاو نییە."

 

ڕوونیشیکردەوە، "سێ جۆر دیزاینمان دیاریکردووە بۆ کۆشک و دەبێت لەسەر ئەو شێوازەبن و ڕەنگە ئەولەویەت بۆ ئەو کەسانە بێت کە پێشتریش لەو شوێنە فرۆشیاربوون، بەڵام مەرج نییە هەر بۆ ئەو کەسانە بێت و بە تەندەر دەدرێت بە فرۆشیاران."

 

سەبارەت بە کرێ و بە پارەی پێشەکی ئەو کۆشکانە، جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی باسی لەوەکرد، "ئەوە لیژنەی خەمڵاندن دیاری دەکات و دەبێت بخەمڵێندرێت بەگوێرەی شوێنەکە، چونکە نرخەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت."

 

ڕاشیگەیاند، "پڕۆژەکە دەستیپێکردووە و لە چەند مانگی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا 30 کۆشکمان داوە بە کرێ."

 

لەئێستادا لە زۆرێک لە شۆستە و شەقامەکانی سلێمانی هاووڵاتیان کاری فرۆشیاری دەکەن، زۆرجار شارەوانی هەڵمەتی لادانیان دەستپێدەکات، بەڵام ئەوان دەڵێن، بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو کارەیە.