گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری تایبەت

پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەسەر ئەو تەرمە دەخاتەڕوو کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە

2021.02.16 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەسەر ئەو تەرمە دەخاتەڕوو کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو پیاوەی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک هۆڵی ئۆسکار دۆزراوەتەوە دەرکەوتووە نە خۆی کوشتووە نە کوژراویشە، بەڵکۆ بەگوێرەی توێکاری پزیشکی دادی بە جەڵدەی دڵ گیانیلەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (16ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکدا تایبەتدا بۆ"ناس کورد"ڕایگەیاند، "دوای توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی ئەو پیاوی کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک هۆلی ئۆسکار لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە دەرکەوتووە نە خۆی کوشتووە و نە کوژراویشە، بەڵکۆ بەجەڵدەی دڵ گیانی لەدەستداوە".


وتیشی، "تەرمەکە هیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجدان یان فیشەک یان چەقۆی پێوە نییە، ڕاپۆرتی پزیشکی دادی بەوردی ئەوەی ڕوونکردووەتەوە".


سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی پۆلیس ئەو کەسەی کە گیانیلەدەستداوە خانەنشینی سەربازییە و ماوەیەکی زۆرە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەخەوێت و خەڵکی ناوی شاری سلێمانییە و تەمەنیشی 63 ساڵە".