گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک بۆ بەرپرسانی کورد

ڕاگەیەنراوی دووەمی ئەو گروپەی بەرپرسیارێتی هێرشەکەى هەولێر لەئەستۆ گرت

2021.02.16 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوی دووەمی ئەو گروپەی بەرپرسیارێتی هێرشەکەى هەولێر لەئەستۆ گرت

ناس کورد-

ئەو گروپەی کە ناوی خۆیان ناوە "سرایا أولیاء الدم" و بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی هەولێریان لە ئەستۆگرت ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "ویستمان بە هەندێک لە سیاسییەکانی کوردی بڵێین کە ڕێگای هەڵەتان گرتووە و ئەگەر ڕاستی نەکەنەوە، ئەوە ئێمە بەو موشەکانە ڕاستتان دەکەینەوە کە لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە هەولێر خەزنمان کردوون."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گروپەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە و لەژێر ناوی "المقاومة الاسلامية في العراق" دەڵێت، "داگیرکەری ئەمریکا سەلامەت و سەقامیر نابێت تەنانەت ئەگەر بنکە سەربازییەکانیشیان ناو حکومەتێکی بەکرێگیراو."

 

دەشڵێت، "ئێوە ئەى سەرکردە کوردەکان پێشوازیتان لە سوپاى داگیرکەری تورکیا کردوە و تائێستاش دەیکەن لە عێراق، مەسعود بارزانى عەرابى یەکەمى داگیرکارى تورکیا و هاتنە ناو خاکى عێراقى خۆشەویستە."
 

هەروەها جەخت دەکەنەوە کە "سەرجەم هاوڵاتیانی و سەربازیی گەلى کورد برا و خۆشەویستمانن، جگە لە بنکە سەربازییەکانی داگیرکەری ئەمریکا و تورکى و ئیسرائیلى هیچ شتێکى تر ناکەینە ئامانج."

 

ئەو گروپە کە هێشتا ناسنامەی تەواوی دیار نییە دەڵێت، "ئێمە بە کوچە و کۆڵانەکانى هەولێرى خۆشەویستدا دەگەڕێین و لە خانو و هۆتێلەکانیدا نیشتەجێین و بیر لە ئازاردانى کەس ناکەینەوە، لێرەوە خەڵکەکەمان و براکانمان لە هێزە ئەمنیەکان ئاگادار دەکەینەوە کە لە بنکە و بارەگاکانى داگیرکارى ئەمریکا و تورکى و ئیسرائیلى دوربکەونەوە."

 

باسیان لەوەش کردووە کە "هەوڵى بێبەهاکردن و بچوککردنەوەى هێرشەکانمان خوییەکی میدیای دوژمنە کە پێى ڕاهاتووین، لە ڕاستیدا گەورە ئەفسەران و سەبازانى ئەمریکى لە هێرشەکەدا کوژراون، تەلار و کۆگا و فڕۆکەى داگیرکەر سوتاون و بوون بە خۆڵەمێش و هەندێکیان تا چەندین کاتژمێر بەردەوام تەقیونەتەوە."

 

گروپی "سرایا اولیاء الدم" دەشڵێت، "جۆرى موشەکەکان و چۆنێتى تەقاندنیان داگیرکارى ترساندووە بەجۆرێک شوێنى تەقاندنەکەیان بۆ نەدۆزرایەوە تا ئەو کاتەى "سرايا اولياء الدم" بە بەیاننامەکەى پێشتر وردەکارى هێڕشەکە و شوێنەکەى ئاشکرا کرد."

 

لە کۆتاییدا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە "فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر هەمیشە پارێزراو دەبێت و هەرگیز نایکەینە ئامانج، ئەگەر ئەوەمان بویستایە ئەوا زۆر ئاسانتر دەبوو."

me_ga.php?id=2602