گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیاسەتی ناواقعی تاکڕەوی لایەنی بەرامبەر زەنگێکی مەترسیدارە

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی: پارتی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکان جددی نەبوو

2019.05.28 - 20:51
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی: پارتی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکان جددی نەبوو
ناس کورد- ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی راگەێیندراوێکی لەبارەی روداوەکانی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند پارتی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکان جددی نەبووە. . ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2019 لە راگەێیندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە "وێڕایی دانگدانی یەکێتی بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و هەنگاوەکانی پابەندبوونی خۆمان بەرێککەوتنەکە جێبەجێکرد، بەداخەوە لەبەرامبەردا لە دەستپێکی هەنگاوە سەرەتاییەکانی پارتی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکان جددی نەبوو پرسی کەرکوک یان هەر رۆژەو بە بیانوی جۆراوجۆری ناراست دوادەخست". . لە بەشێکی راگەێیندراوەکەدا هاتووە "پشتیوانی لە بۆچون و راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی، پشتیوانی داوا رەواکانی کەرکوک و کەرکوکیەکان دەبین و بەهیچ پێوانەیەک سازش لەسەر مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ناکەین". . هاوکات ئاماژە بەوەکراوە " سیاسەتی ناواقعی تاکڕەوی لایەنی بەرامبەر زەنگێکی مەترسیدارە لەلایەک لەسەر یەکریزی لایەنە سیاسەکان و لەلایەکیتریش ئەوەندەیتر کێشەکانی کەرکوک قوڵ دەکاتەوە". . ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی فراکسیۆنی سەوز بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە تایبەت بوو ببەدەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. .