گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمەڵێک پەیام لەبارزانییەوە لەپاش هێرشە موشەکییەکەى هەولێر

2021.02.16 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵێک پەیام لەبارزانییەوە لەپاش هێرشە موشەکییەکەى هەولێر

ناس کورد-

مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، تێكشكاندنی تیرۆر هەوڵێكی هەمەلایەنە و فرە ڕەهەندی پێویستە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود بارزانى (16ى شوباتى 2021) لەمیانەى پێشوازیکردنى لە ستیگ پاوڵۆ پیراس باڵیۆزى دانیمارک لە عێراق ئاماژەى بە هێرشەکەى شەوى رابردووى هەولێر کرد و وتى "تێكشكاندنی تیرۆر هەوڵێكی هەمەلایەنە و فرە ڕەهەندی پێویستە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى بارەگاى بارزانى کە " ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بارزانى وتویەتى : ڕاستە ئێستا داعش لەڕووی سەربازییەوە شكاوە بەڵام ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی سەرهەڵدان و بەهێزبوونی تیرۆر وەك خۆی ماونەتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە کە بارزانى لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ  دوپاتیکردۆتەوە كە پێویستە ئەو كێشانە لەڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بكرێن. جێبەجێكردنی دەستوور عێراق سەقامگیریی لێ دەكەوێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی پێكهاتەكانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ یەكتردا بژیین.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەری دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

 

شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.     

 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.       

 

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.    

   

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.