گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى قسەى نوێ لەسەر هێرشەکەى هەولێر دەکات

2021.02.16 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى قسەى نوێ لەسەر هێرشەکەى هەولێر دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، ئامانج لە هێرشەکەى هەولێر دروستکردنى پێشویی و تێکەڵکردنى کارتەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا رایگەیاند، فەرمانیکردووە بە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى هاوبەش لەلایەن هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێم و دەستگیرکردنى تاوانباران، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەشڵێت، ئەو کارە تیرۆریستییە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵى گەورەى حکومەت بۆ هێورکردنەوەى دۆخى ناوچەکە و دورخستنەوەى وڵات لە ململانێ.

 

شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.              

  

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.                

  

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.                

  

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.