گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 نوسینگەی سیستانی لێدوانێكی براكەی هادی عامری ڕەتدەكاتەوە

2021.02.16 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
 نوسینگەی سیستانی لێدوانێكی براكەی هادی عامری ڕەتدەكاتەوە

ناس کورد-

نوسینگەی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەکان لەعێراق، لێدوانی ڕەحمان عامری، باڵیۆزی عێراقی لەڤاتیکان سەبارەت بەسەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ ئەو وڵاتە و واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لەنێوان پاپا وعەلی سیستانی بەدرۆخستەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی"ڕووسیا تودەی" (16ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوە کراوە، سەرچاوەیەک لەنوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەکان لە نەجەف بە ئاژانسەکەی وتووە "قسەکانی باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان لەبارەی ئەوەی کە سەردانەکەی پاپا بۆ نەجەف بەرنامە بۆدانراوە دوورە لەڕاستییەوە".

 

سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە "هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ باڵیۆزخانەی ڤاتیکاندا لە بەغدا لەبارەی واژۆکردنی هەر رێکەوتنێک یان بەڵگەنامەیەک لە کۆبوونەوەی پاپا لەگەڵ سیستانیدا ئەنجام نەدراوە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕەحمان عامری، باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان ڕایگەیاند "لەکاتی سەردانی پاپا بۆ عێراق بەڵگەنامەیەکی برایەتی گشتگیر لەنێوان عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق و پاپا فرانسیس واژۆ دەکرێت.

 

بڕیارە پاپای ڤاتیکان فرانسیس، لە 5ی ئازاری داهاتوودا سەردانی عێراق بکات، ئەوەش بە یەکەم سەردانی پاپا بۆ عێراق هەژمار دەکرێت.