گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى نوێ لە حەشدی شەعبییەوە لەسەر هێرشەکەى هەولێر

2021.02.16 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە حەشدی شەعبییەوە لەسەر هێرشەکەى هەولێر

ناس کورد-

 

حەشدی شەعبی ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستى دۆزینەوەى ئەنجامدەرانی هێرشەکە موشەکییەکە راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەید عەلی هاشم ئەلحوسەینی بەرپرسی راگەیاندنی جەنگی و پەیوەندییەكانی حەشدی شەعبی لەمیحوەری باكور لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد"، (16ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "ڕەتیدەکەینەوە ئەو هێرشە موشەکیەى بۆ سەر هەولێر کرابێت لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بێت و ئەوەشی دەوترێت "سرایا أولیاء الدم" هێرشەکەی کردووە پەیوەندی بە ئیمە نییەو لە چوارچیوەی هێزەکانی حەشد نییە".

 

جەختی لەوەشکردەوە، هەرکەسێک پەنجەی تۆمەتى بۆ حەشدی شەعبی درێژکردووە سکاڵای یاسایی لە دژی تۆماردەکەن و ڕێگە نادەن هیچ تۆمەتێک بخرێتە پاڵ حەشدی شەعبی.

 

ئەلحوسەینی وتى "ئێمە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقداین و فەرمان لە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وەردەگرین و لە ئێستادا لەلایەن مستەفا کازمی داوای لێکۆڵینەوە کراوە لە هێرشەکە".

 

"ئێمە بۆ ئەوە ئامادەیین بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکان بکەین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەو ئاشکراکردنیان"، بەرپرسەکەى حەشد وایوت.

 

شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.          

  

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.            

  

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.            

  

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.