گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ وڵاتى عەرەبی هەڵوێستى خۆیان لەسەر هێرشەکەى هەولێر راگەیاند

2021.02.16 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
سێ وڵاتى عەرەبی هەڵوێستى خۆیان لەسەر هێرشەکەى هەولێر راگەیاند

ناس کورد-

 

سعودیە و میسر و ئیمارات ئیدانەى هێرشە موشەکییەکەى هەولێریان کرد، کە بووە هۆى کوژرانى بەڵێندەرێک و برینداربوونى نۆ کەس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى سعودیە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بە نیگەرانییەکى زۆرەوە چاودێرى ئەو هێرشانە دەکەن کە کرایە سەر هەولێر و پێیانوایە هێرشى لەو شێوەیە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە و لەباربردنى هەوڵەکانى هاوپەیمانان بۆ یارمەتیدانى عێراق لەشەڕى تیرۆردا.

 

هەروەها پشتیوانى تەواوى خۆى بۆ عێراق نیشانداوە بۆ گرتنەبەرى هەر هەنگاوێک بۆ پاراستنى ئاسایش و 

 

لاى خۆیەوە، میسر ئیدانەى هێرشەکەى سەر هەولێرى کرد و پشتیوانى خۆى راگەیاند بۆ گرتنەبەرى هەر رێوشوێنێک بەمەبەستى پاراستنى ئاسایش.

 

هاوکات وەزارەتى دەرەوەى ئیمارات لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەى هێرشەکەى هەولێرى کرد و بە هێرشێک بۆ تێکدانى ئاسایش و سەقامگیریی عێراق ناویبرد.

 

شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.        

  

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.          

  

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.          

  

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.