گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم کاردانەوەى ئێران لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر

2021.02.16 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاردانەوەى ئێران لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئێران راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێرشەوە هەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژ بەناوى وەزارەتى دەرەوەى دەرەوەى ئێران (16ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، سەقامگیرى و ئاسایشى عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

 

زادە رەتیکردەوە کە وڵاتەکەی بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیى بە هێرشەکانى هەولێرەوە هەبێت.

 

وتیشى " هێرشەکەى هەولێر جێگەى گومانە".

 

شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.     

 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.       

 

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.       

 

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.