گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

خەیون: دیمانەكەی ڕەغەدی سەدام ئابڕوچوون بوو

2021.02.16 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
خەیون: دیمانەكەی ڕەغەدی سەدام ئابڕوچوون بوو

ناس كورد-

توێژەر و نووسەرێكی دیاری عێراق دەڵێت، دەرکەوتنی ڕەغەدی کچی سەدام حسێن لە دیمانەیەکی کەناڵی ئەلعەرەبیەدا، بەپێچەوانەی پێشبینییەکان بووە، ئەو چاوپێکەوتنە ڕووی ڕاستەقینەی کچەکەی سەدام و بنەماڵەکەی دەرخستووە، "کاتێک بەشێوەیەکی زۆر ساویلکانە وەڵامی ئەو پرسیارە پڕوپوچ و بێ مانایانەی داوەتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەشید خەیون، توێژە ونووسەری دیاری عێراق( 16ی شوباتی 2021) لە شیكارێكدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان کە "ناس کورد" بینویەتی، نووسیویەتی،" زۆرلە عێراقییەکان لەدیمانەکەی ڕەغەد سەدام حسێن لە کەناڵەی عەرەبییە توڕەبوون، من بە پێچەوانەوە ئەوە دەبینم، دەرکەوتنی ڕەغەد ئابڕووچوونێکی زەق وگەورە بوو بۆخۆی وبۆ بێژەرەکەش".

 

خەیون دەشڵێت، "وەڵامە ساویلکەکانی ڕەغەد، شوکێکی گەورەبووە بۆ ئەو کەسانەشی کە لە خەیاڵی خۆیاندا وێنەیەکی جوان وشکۆدارایان بۆئەو بنەماڵەیە کێشاوە".

 

ئەو نووسەرە عێراقییە ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەناڵەکە پێیوابووە کە کاڵایەکی دەگمەن وناوازە پێشکەش دەکات ودەخاتە ڕوو، بەڵام بە پێچەوانەوە لەم نمایشە گەمژانەدا بووە بە فاکتەرێکی سەرەکی وخزمەتێکی باشی کردووە".

 

رەغەد سەدام حسێن کچی سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە کە دوێنێ( دووشەممە 15ی شوباتی 2021) بەشی یەکەمی بڵاوکرایەوە داوای ‏یەکێتی خەڵکی عێراق لە بەرانبەر دەستێوەردانەکانی ئێران، هەروەها لە ودیمانەیەدا ئاماژەی بەونامانەی باوکی کردووە کاتێک لە بەندیخانەدابووە و بۆی ناردووە وباسی لە تەرمی باوکیشی کردووە، هاوکات زانیاری نوێیشی لەبارەی کوژرانی هەردوو براکەیەوە خستووەتەڕوو وکوژرانی ئەوانی بە "ناپاکی" ناوبرد.

 

رەغەد لە دایكبووی ساڵی 1968وخاوەنی دوو برا ودوو خوشک بوو، بە ناوەكانی عودەی و قوسەی، رەنا وحەلا ولە ساڵی 1983 ھاوسەرگیری لەگەڵ حسێن كامیل مەجید كردووە ولە ساڵی 2003 دا و دوای روخاندنی دەسەڵاتی ئەوکاتی عێراق، رەغەد لەگەڵ پێنج منداڵەکەیدا چوونە ئەردەن  تا ئێستاش لەمیواندارێتی شاعەبدوڵا، پادشای ئەو وڵاتە نیشتەجێن.