گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تورکیا: بەرپرسانى عێراق بەخێرایی ئەوانە دەدۆزنەوە کە لە پشت هێرشەکەى هەولێرەوەن

2021.02.16 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا: بەرپرسانى عێراق بەخێرایی ئەوانە دەدۆزنەوە کە لە پشت هێرشەکەى هەولێرەوەن

ناس کورد-

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێرى کرد و باوەڕى خۆى نیشاندا کە بەرپرسانى عێراق بەخێرایی ئەوانە دەدۆزنەوە کە لە پشت ئەو هێرشەوەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە 'لەو باوەڕەداین کە بەرپرسانی عێراق بەخێرایی ئەوانە دەدۆزنەوە کە لە پشت ئەو هێرشە قێزەونەن و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە''.

 

 ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو هێرشە جارێکی دیکە دەریخست کە پێویستە رێگە نەدرێت "هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستیی لەسەر خاکی ئەو وڵاتە هەبێت لەبەر ئاشتیی، سەقامگیریی و سەروەری ئەو وڵاتە و پێویستە دەزگا نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی گشتگیر بەهێز بکرێن."

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە کرایە سەر هەولێر و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی کردووەتە ئامانج''.

 

شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.      

  

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.        

  

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.        

  

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.