گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەیامێکى نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەى هێرشەکەى هەولێر

2021.02.16 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکى نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەى هێرشەکەى هەولێر

ناس کورد-

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى نوێى لەبارەى هێرشەکەى هەولێر بڵاوکردەوە و جەختى کردەوە "لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (16ى شوباتى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند "هەرچەند ناحەزان و تيرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەکەمان بدەن و بە کردەوە ترسنۆکەکانیان ، خەریکی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بن و بیانەوێ کۆسپ لە سەر ڕێگامان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن دروست بکەن، ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر ، ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین".

 

 

شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.     

 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.       

 

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.       

 

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.