گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕێگەی بەیاننامەیەكەوە

فراكسیۆنەكەی مالیكی داوای لابردنی مادەیەكی بەشە بودجەی كوردستان دەكات

2021.02.16 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
فراكسیۆنەكەی مالیكی داوای لابردنی مادەیەكی بەشە بودجەی كوردستان دەكات

ناس كورد_

فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی داوا دەكات مادەی 11 ڕەشنوسی یاسای بودجەی 2021 عێراق كە پەیوەستە بە قەرزەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەت بكرێتەوە و دەڵێت "نابێت حكومەتی فیدراڵی لێكەوتەی هەڵەو كردەوەكانی هەرێم لە ئەستۆ بگرێت". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە میانەی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ( 16ی شوباتی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد " کەوتووە، ڕایگەیاند، "داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق دەکەین مادەی 11 ی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی 2021 ڕەت بکەنەوە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەو مادەیە نادادپەروەرانەیە ودەبێت بارگرانیی بۆ سەربودجەی گشتی وڵات، چونکە ئەو لێکەوتە داراییانەو ئەوقەرزانە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی کە لە دەرئەنجامی هەڵەکانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە کایەوە".

 

دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، " ئەو مادەیە دەبێت هۆکاری بەرزکردنەوەی ئاستی کورتهێنانی دارایی لە بودجەی گشتیدا کە ئەوەش دەبێت باجەکەی هەموو گەلی عێراق بیداتەوە، حکومەت لە بنەڕەتدا خۆی بەدەست قەیرانی دارییەوە دەناڵێنێت".