گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى هێرشەکەى هەولێر: ساز و ئامادەین

2021.02.16 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى هێرشەکەى هەولێر: ساز و ئامادەین

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، رێگە نادەن ژیانى هاوڵاتییان بخرێتە مەترسییەوە و هێزەکانیان ساز و ئامادەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا بەبۆنەى هێرشەکەى هەولێرەوە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاندووە "هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و خەڵکی کوردستان، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دۆستانمان له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه‌، پێكه‌وه‌ له‌به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه‌.

 

هاوڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه‌ ساز و ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.

 

ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌ككڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگیی هه‌یه‌. به‌ ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین و، رێگه‌ ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاوڵاتیانمان بخرێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

 

دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و خەڵکی کوردستان، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دۆستانمان له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه‌، پێكه‌وه‌ له‌به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌.

 

وێڕای سەرەخۆشیمان لەقوربانیەکەی ئەو کارەساتە، سه‌لامه‌تی و شیفای خێرا بۆ برینداران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەخوازین.

 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

16ی شوباتی 2021