گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم شوێنى هەڵدانى موشەکەکانى ئاشکرا کرد

2021.02.16 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆى هەرێم شوێنى هەڵدانى موشەکەکانى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى شارى هەولێر بڵاوکردەوە و ئەو شوێنەى ئاشکرا کرد کە موشەکەکانى لێوە ئاراستەى هەولێر کرابوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

 

دوای ئەوەی کاتژمێر 9:30 ی دوێنێ شەو 2021/2/15 ، چەند مووشەکێک بەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن ، لە ئەنجامدا لە ناو فڕۆکەخانە بووە هۆی گیانی لە دەستدانی کەسێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە. لە ناو شاری هەولێریش سێ کەسی تر برینداربوون.ئەمە جیا لەوەی زیانی ماددیشی بە چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی گەیاندووە.

 

دوای ئەوەی دەستبەجێ دەزگاکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، شوێنی ئەو ئوتومبێلەیان دۆزیەوە کە مووشەکەکانی لێ هاوێژراوە ، ئوتومبێلەکە جۆری (کیا)یە و لە ڕێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزرایەوە. 

 

ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەمان شێواز و تەکنیک کە لە هێرشی پێشووی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتبوو ، لە هێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە . لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەس ولایەنانەی لە پشت هێرشەکەوەن و خەڵکی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە ، کە هەموو ئەوانەی دەستیان لەم هێرشەدا هەیە و ئەنجامدەری ئەم تاوانەن ، ئاشكرا و ڕیسوا دەکرێن و بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن.

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/2/16