گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

قوباد تاڵەبانى: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم هێڵی سوورە

2021.02.16 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم هێڵی سوورە

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکرێت بیخاتە مەترسییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى لەپەیامێکدا بەبۆنەى هێرشەکەى هەولێرەوە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ئەم ھێرشە‌ زەنگێکی وریاکردنەوەیە بۆ هەموولامان، بۆ ئەوەی یەکڕیز و یەکدەنگ بین لە‌ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان".

 

جەختیشیکردووەتەوە، هەروەها ئەم رووداوە و پێشینەکانی دەریانخست کە دەبێت حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و پڕکردنەوەی درز و کەلێنەکان. 

 

قوباد تاڵەبانى دەڵێت "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانیش پێویستە ئەم مەترسیانە بە جددی وەربگرن و یارمەتیدەرمان بن بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر و سزادانی گروپە لە یاسا دەرچووەکان".

 

شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.  

  

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.    

 

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.    


هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.